Vår politik – kurdiska
سڵاو!لە ژێر ڕێبەرایەتی پارتی سۆسیال دیموکرات لە شارەوانی لینشۆپینگ )Linköping( لە ماوەی چەند ساڵی ڕابوردوودا گرنگیەکی
تایبەتیمان داوە بەم خاڵانەی لای خوارەوە:
فرەکردنی )زیادکردن( هەلی کاری وەرزی هاوین بۆ گەنجەکان.
فرەکردنی ژمارەی کامێرای چاودێری و ژمارەی پاسەوان لە پێناو بەدیهێنانی ئاسیشی گشتی.
پێدانی پارەی زیادتر بە ڕێکخراوەکان و چاکتر کردنی ناوەندی چالاکیەکانی گەنجان.
ئەگەر لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا )2026(سەرکەوتن بەدەست بهێنینەوە خوازیارین ئەم خاڵانەی لای خوارەوە جێ بەجێ بکەین:
هەلی کاری زیادتر دابین بکەین بۆ گەنجەکان لە ڕێگەی دابینکردنی شوێنی مەشق و ڕاهێنان )praktikplats( و هەروەها
خوێندنی گونجاو.
خستنە ئارای چەند سەعاتێک کاری مووچە پێدراو لە هەفتەدا بۆ خوێندکارانی قوتابخانەکان لە پێناو بەدەست هێنانی ئەزموونی
کار.
زیادتر کردنی کاری خزمەتگوزاری شارەوانی لە گەڕەکەکانی Skäggetorp, Ryd, Berga
زیاتر کارکردن لە پێناو بەدیهێنانی ئاسایش و دڵنیایی و دابینکردنی ڕێکخستن و چاودێری گشت شوێنەکاندا.
زیادتر بایەخ دان بە ڕێکخراوەکان و بە وەرزش.
ڵیرەدا دەکرێت زایدتر بخوێنیتەوەو ببینیت بە زمانەکانی کوردی وعەرەبی و سۆمالی وتیگرینی.
کێ مافی دەنگدانی هەیە؟
ئەگەر ڕەگەزنامەی سویدیت هەبێت وتەمەنت لە ڕۆژی هەڵبژاردندا ١٨ ساڵو بەرەوژوور بێت بۆت هەیە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان
)Riksdag( و هەرێمەکان )Region( و هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا )Kommunvalet( بەشدار بیت.
ئەگەر ڕەگەزنامەی سویدیت نییە، بەڵام لانی کەم سێ ساڵ لە سویددا ژیابیت و وەکو دانیشتوی شاری لینشۆپینگ تۆمارکرابیت
)Folkbokförd( تەمەنیشت لە ڕۆژی هەڵبژاردندا ١٨ ساڵ و بەرەوژوور بێت بۆت هەیە لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمەکان )region( و
لە هەڵبژاردنه شارەوانیدا )kommunvalet( بەشداری بکەیت